كۆریای باكور دو موشەكی بالیستیكی تاقیدەکاتەوە
و ئەوەش سێیەمین تاقیكردنەوەی موشەكی بو لە ماوەی دوو هەفتەدا.
سەرۆك ئەركانی سوپای كۆریای باشور رایگەیاند: تێبینی
دو موشەكی بالیستی مەودا كورتمان كردوە لە هەرێمی باكوری پیۆنگ یانگەوە بەرەو ڕۆژهەڵات
ئاڕاستەکراون.
دەزگای ئێن ئێچ كەی ژاپۆنی ئاشکرایکردوە، هێزی
پاسەوانی كەناراوەكانی ژاپۆن بە هەمان شێوە ئاماژەی بەوەداوە کە كۆریای باكور موشەكێكی
هەڵداوە كە وادەردەكەوێت موشەكی بالیستی بوبێت. موشەكەكان کەوتونەتە دەریایەكەوە لە
دەرەوەی ناوچەی ئابوری ژاپۆن.
ئاماژە بەوەدراوە، لەكاتێكدا هەڵسەنگاندنیان
كردوە لەسەر ئەوەی موشەكەكان هەڕەشە نین بۆ سەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، بەڵام تیشك
دەخەنە سەر ئەوەی بەرنامە مووشەكیەكەی كۆریای باكور كاریگەرییەكی تێكدەرانەی هەیە.
ئەمەش سێیەمین جارە لە ماوەی دوو هەفتەدا كۆریای
باكور موشەك تاقی بكاتەوە، دەزگای هەواڵی ناوەندی كۆریای باكور دەڵێت: دو موشەكەكەی
پێشوتر موشەكی دەنگبڕ بون.
ڕۆژی چوارشەممە ئیدارەی ئەمەریکا یەكەمین سزای
خۆی سەپاند بەسەر بەرنامەی چەكەكانی كۆریای باكوردا، ئەوەش دوای زنجیرەیەك تاقیكردنەوەی
موشەكی لەلایەن كۆریای باكورەوە.
331 جار خوێندراوەتەوە