عێراق چوارەم وڵاتی جیهانە لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان

KNN : Kurdish News Network
01:38 - 14/01/2022
کوردستان
+
-

رێژەی لەسێدارەدان لە سعودیە بەرز دەبێتەوە و رێکخراوێکیش ئاشکرای دەکات لە ساڵی رابردودا نزیکەی 70 کەس لەسێدارەدراون و 40 کەسیش لە ساڵی نوێدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

رێکخراوی ئەوروپی سعودی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردوە رێژەی لە سێدارەدان لە سعودیە بەراورد بە ساڵی 2020 بۆ دو هێندە و نیو بەرز بوەتەوە و ساڵی 2018 تا ئێستا 387 کەس لەسێدارە دراون.

لە ئاماری رێکخراوەکەدا هاتوە ساڵی 2020 لانیکەم 27 کەس لەسێدارە دراون و لە ساڵی 2021 ئەو ژمارەیە گەیشتوەتە 67 لە کاتێکدا ساڵی 2019 نزیکەی 186 کەس لەسێدارە دراوە.

سعودیە لە ساڵی 2018 بەڵێنی داوە سزای سێدارە لە وڵاتەکەی کەم بکاتەوە و هاوکات ئەو سزایە بۆ زیندانی هەتاهەتایی بگۆڕێت بەڵام بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ژمارەی لەسێدارەدان لەو وڵاتە بەرەو بەرزبونە رۆیشتوە.

بە پێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان چین زیاترین ژمارەی لەسێدارەن لە جیهاندا جێبەجێ دەکات کە دەگاتە زیاتر لە هەزار کەس و دوای ئەویش وڵاتی ئێران دێت کە ساڵانە زیاتر لە 300 کەس لەسێدارە دەدات .

عێراقیش بە لەسێدارەدانی زیاتر لە 40 کەس لە 2021 چوارەم وڵات بوە و سعودیەش بە لەسێدارەدانی 27 کەس دوای عێراق پێنجەم وڵاتی جیهان بوە کە زیاترین سزای سێدارەی جێبەجێ کردوە.

216 جار خوێندراوەتەوە