کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی

KNN : Kurdish News Network
01:28 - 14/01/2022
کوردستان
+
-

بەپێی خشتەیەکی بەراوردکاریی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردو لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دەردەکەوێت ڕێژەی بارانبارین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

 

لە خشتەکەدا دەردەکەوێت لە بەشێک لە ناوچەکان تاوەکو ئێستا زیاتر کە چەند مانگێک وەرزی باران بارین ماوە، بەڵام لە کۆی گشتیی ساڵی ڕابردو زیاتر باران باریوە و لە چەند شوێنێکیش نزیکبووەتەوە لە ڕێژەی ساڵی ڕابردو.

 

هەر بەپێێ ڕێژەکان، تەنها دوێنێ پێنجشەممە 13-2022 لە ڕانیە 52 ملیم باران باریوە، لەکاتێکدا بەکۆی گشتی ساڵی ڕابردوو 149 ملم باران لە قەزاکە باریبو.

هەروەها لە ناو سەنتەری سلێمانی تەنها دوێنێ پێنجشەممە 44.6 ملیم باران باریوە و کۆی گشتی بارانی ئەمساڵ گەیشتوەتە 191.5 لەکاتێکدا ساڵی رابردو تەنها 226.4 ملیم باران بوە.

لە بازیانیش تا دوێنێ رێژەی باران بارین گەیشتوەتە 453.1 ملیم، لە کاتێکدا ساڵی رابردو تەنها 377.1 ملیم باران باریبو.

532 جار خوێندراوەتەوە