دادگای
فیدراڵی رایدەگەیەنێت: بڕیارەکەیان بۆ راگرتنی کارەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەشێوەیەکی
کاتیی، کار ناکاتە سەر ماوە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی
حکومەت.
ناوەندی
راگەیاندنی دادگای فیدراڵی، بەیاننامەیەکی لە بارەی بڕیارەکەیان بە راگرتنی کاتیی
کارەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بڵاو کردەوە.
لە
بەیاننامەکەی دادگای فیدراڵیدا هاتوە: بڕیارەکەیان لەبارەی ئەو سکاڵایانەی تایبەت بە یەکەم دانیشتنی
پەرلەمانی عێراق تۆمار کرابوون، بڕیاری کۆتایی نین.
ئاماژەی
لەوەش کردوە، بڕیارەکەیان، کار ناکاتە سەر ماوە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک
کۆمار و پێکهێنانی حکومەت.
دادگای
فیدراڵی، جەختیشی کردوەتەوە لەوەی، بڕیارەکە کاتێک کاریگەریی دەبێت، کە بڕیاری
یەکلاکەرەوە بدرێت بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی
پەرلەمان.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی رایگەیاند: لەسەر سکاڵاکانی تایبەت بە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی
عێراق و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بریاریان داوە بە راگرتنی
کارەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە شێوەیەکی کاتیی.
357 جار خوێندراوەتەوە