دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کرێکاران دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
10:41 - 22/09/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر، داوا لەو کرێکارانە دەکات کە پێش بەئەلیکترۆنیکردنی ڕێکارەکان داواکارییان بۆ وەرگرتنی پاداشتی کۆتایی خزمەت پێشکەش کردووە، بەزووترین کات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم پرۆسەیە تایبەتە بەو کرێکارانەی تا ڕێکەوتی 30ی ئابی 2026، داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان وەک پاداشتی کۆتایی خزمەت.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کرێکارانەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی داواکارییان پێشکەش کردووە و پەنجەمۆری ئەلیکترۆنییان لێ وەرگیراوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی ئەوانیش دەکرێت.

35 جار خوێندراوەتەوە