بەهۆى بڵاوبونەوەى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن و زیادبونى حاڵەتەکانى توشبون بە ڤایرۆسى
کۆرۆنا، بڕیاردراوە دەوامى فەرمانبەران لە پارێزگاى بەغدا بۆ نیوە کەمبکرێتەوە.
بەڕێوەبەرى نوسینگەى پارێزگاى بەغداد، لە فەرمانێکدا کە ئاڕاستەى نوسینگە و
یەکە ئیدارییەکانى کەرخ و رەسافەى کردوە رایدەگەیەنێت: تەواوى فەرمانگەکانى نیشتەجێکردن
و شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵ لە
پارێزگاى بەغداد، دەوامکردنى فەرمانبەرانیان بۆ لەسەدا (50) کەمدەکرێتەوە.
لە فەرمانەکەدا هۆکارى کەمکردنەوەى دەوامى فەرمانبەران بۆ زۆربونى ژمارەى
توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گەڕێندراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە گۆڕاوى ئۆمیکرۆن
بڵاوبوەتەوە و ئەوانیش رێکارەکانى پەیوەست بە خۆپارێزى و رێنماییەکانى لیژنەى باڵاى
تەندروستى جێبەجێ دەکەن.
2579 جار خوێندراوەتەوە