وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت؛ کەشی
گفتوگۆکانی ڤییەننا لەبارەی دۆسییە ئەتۆمییەکەی ئێران دڵخۆشکەرە بەوەی سەرجەم لایەنەکانی
گفتوگۆ دەیانەوێت بگەنە رێککەوتنێکی متمانەپێکراو و سەقامگیر.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
ئاماژەی بە دواین بەرەوپێشچونەکان کرد لەبارەی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و
لەوبارەیەوە وتی: ئەوەی ئێستا هەیە دەرەنجامی هەوڵی سەرجەم لایەنەکانە بۆ گەیشتن
بە رێککەوتنێکی متمانەپێکراو و سەقامگیر.
وتیشی: بەرەوپێشچون هەیە لەبارەی هەر چوار
پرسی هەڵگرتنی سزاکان و بەرنامە ئەتۆمییەکە و بەدواداچون و بەدەستهێنانی گەرەنتی
لەوبارەیەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد،
هەندێک بابەتی دیکە هەیە لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی کە دەکرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت،
بەڵام لەسەر چەندین خاڵ ئەنجامی باش بەدەستهاتون و بەرەوپێشچونی زیاتریش دێتە دی
ئەگەر ئیرادە لەلایەن لایەنەکانی دیکەوە هەبێت.
300 جار خوێندراوەتەوە