نەخۆشخانەی شار لەشاری سلێمانی بە گەورەترین مەشقی راهێنانی پزیشکان لەسەر
ئاستی پارێزگاکانی عێراق دەستنیشانکرا.
تەندروستى سلێمانى رایگەیاند: بەپێی رێنماییەکانی ئەنجومەنی عێراقی بۆ پسپۆڕییە
پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستی عێراق لە فەرمانێکی
کارگێڕیدا کە لە (30/12/2021)دا دەرچووە و بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنەکە بڕیاریدا بە
دانانی ژمارەیەک سەنتەری مەشکردن لە ریزی سەنتەرەکانی پشت بەستراوی خوێندکارانی
پسپۆڕییەکان، بەهۆی بوونی مەرج و ڕێنماییەکان تیایدا.
بریارەکە، نەخۆشخانەی (شار)ی سلێمانى، وەک گەورەترین مەشقی راهێنانی خوێندکارانی
پسپۆڕییەکان بۆ نەشتەرگەری لە ڕیزی سەنتەرەکان دەستنیشانکردووە کە واژۆى سەرۆکی ئەنجومەنی
عێراق بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکانی لەسەرە.
1172 جار خوێندراوەتەوە