سەرجەم ئه‌ندامانی خولی چواره‌می پەرلەمانى عێراق خانه‌نشین ده‌كرێن

KNN : Kurdish News Network
11:29 - 11/01/2022
عێراق

سەرجەم  ئه‌ندامانی خولی چواره‌می پەرلەمانى عێراق خانەنیشین دەکرێن کە ژمارەیان (324) پەرلەمانتارە.

 

‌ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامه‌ی واقیعی عێراق مه‌رسومێكی كۆماری تایبه‌ت به‌ خانه‌نشینكردنی ئه‌ندامانی خولی چواره‌می پەرلەمانى عیراقى بڵاوكرده‌وه‌.

 

مەرسومەکە، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ دیاریکردوە کە (324) ئەندامە و به‌پێی یاسای خانه‌نشینی ژماره‌ (9ی ساڵی 2014)، خانه‌نشین ده‌كرێن.

 

ئاماژه‌ بەوەشکراوە‌ كه‌ له‌ رۆژی بڵاوبونەوەى مەرسوکەکەوە‌، له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق پێویسته‌ مه‌رسوومه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات.

 

ده‌قی مه‌رسوومه‌كه‌

 

289 جار خوێندراوەتەوە