لە نەخۆشخانەیەکی ویلایەتی ماریلاند باکوری رۆژھەڵاتی ئەمەریکا، وەک کۆتا
چارەسەر بۆ نەخۆشێکی تەمەن (57) ساڵ کە لە لێواری مەرگدا بوو، نەشتەرگەرى چاندنی دڵی
بەراز ئەنجامدرا.
نەخۆشخانەى ماریلاند لە راگەیەنراوێکدا
ئاشکرایى کردووە، بۆ یەکەمجار نەشتەرگەری چاندنی دڵی بەراز بۆ مرۆڤ ئەنجامدراوە
و دوای سێ رۆژ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەش رەوشی تەندروستیی نەخۆشەکە جێگیرە.
نەشتەرگەرییەکە دواى ئەوە هات، پزیشکەکانی سەنتەری
پزیشکیی زانکۆی ماریلاند سەلماندیان کە وەرگرتنی
دڵ لە ئاژەڵێکەوە کە گۆڕانکاری لە جیناتەکانیدا کراوە، دەتوانێت سوود بە جەستەی مرۆڤ
بگەیەنێت.
لەبارەى نەشتەرگەرییەکەوە، دەیڤدى تەمەن (57)
ساڵ کە نەشتەرگەرییەکەى بۆ ئەنجامدراوە وتى،" نەشتەرگەرییەکە دواین بژاردەم
بوو بۆ مانەوەم لە ژیان، بۆیە بڕیارمدا کە دەبێت ئەنجامى بدەم".
لاى خۆیەوە دکتۆر محەمەد محێدین، بەڕێوبەری پڕۆگرامی گواستنەوەی ئەندامی جەستەی
ئاژەڵ بۆ مرۆڤ لە زانکۆی ماریلاند رایگەیاند، ئەگەر ئەم نەشتەرگەرییە سەرکەوتووبێت
ئەوا دەتواندرێت سوودێکی نەبڕاوە لە ئەندامانی جەستەی ئاژەڵ وەربگیردرێت.
لە ئەیلوولی (2021)دا، ژمارەیەک لێکۆڵەر لە شاری نیویۆرک ئەوەیان ئاشکرا
کردبوو کە بەپێى چەند تاقیکردنەوەیەک، دەتواندرێت لە هەندێک جۆری بەرازەوە ئەندامی
جەستە بۆ مرۆڤ بگوێزرێتەوە، بۆ سەلماندنی ئەم بیردۆزەش بەشێوەیەکی کاتی ریخۆڵەی بەرازێکیان
خستبووە ناو جەستەی کەسێکەوە کە لە سەرەمەرگدا بوو، بینیبوویان کە ریخۆڵەکە دەستی
بە کارکردن کردووە.
1806 جار خوێندراوەتەوە