لە پاکستان بەهۆى بەفربارین و گیرخواردنیان لە
ناو ئۆتۆمبێلەکانیان (21) کەس رەقبونەوە.
میدیاكانی پاكستان بڵاویان كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌پۆلێكی به‌فربارین ناوچه‌ی گالیات و شاری موڕه‌ی گرته‌وه كه (70)
كیلۆمه‌تر له ئیسلام ئابادی پایته‌خته‌وه دووره، (21) كه‌س كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا
گیریان خواردبوو له‌سه‌رمان ره‌ق بوونه‌وه و گیانیان له‌ده‌ست دا.
شێخ ره‌شید ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی پاكستان، رایگه‌یاند:
به‌هۆی پشووی كۆتایی هه‌فته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل له سه‌ر رێگا گیریان
خواردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
باسى لەوەشکرد،
بەهۆى دۆخەکەوە هاتوچۆ له ناوچه چیایییه‌كانه‌وه بۆ
ناو شار تاكوو ئێواره‌ی سبه‌ی داده‌خرێت و هه‌زاران كه‌س له كۆڵانه‌كان ماونه‌ته‌وه
و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و
كه‌سانه بۆ شوێنی پارێزراو.
لاى خۆیەوە عیمران خان سه‌رۆكوه‌زیرانی
پاكستان، له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به نیگه‌رانییه‌وه
هه‌وڵی مه‌رگی گه‌شتیارانیان له موڕه پێ گه‌یشتووه، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی
رێنمایی داوه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت.
2919 جار خوێندراوەتەوە