کۆرۆنا نزیکەی 100 هەزار منداڵی لە پیرۆ بێ دایک و باوک کردوە

KNN : Kurdish News Network
10:50 - 07/01/2022
جیهان
+
-

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی پیرۆ نزیکەی 100 هەزار منداڵی ئەو وڵاتە بێ دایک و باوک کردوە.

 

ئاناهی دۆراند، وەزیری ژنانی پیرۆ بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە داتاکانی گۆڤاری زە لانیستی پزیشکی، بەهۆی کۆرۆناوە نزیکەی 98 هەزار منداڵی وڵاتەکەیان، دایک یان باوک یان بەخێوکارەکەیان لەدەستداوە.

 

وتیشی: پیرۆ بە یەکەم وڵات دادەنرێت لە جیهاندا کە زۆرترین رێژەی منداڵ تێیدا بێ دایک و باوک بون بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

 

وەزیری ژنان ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەکەیان مانگانە بڕی 50 دۆلاریان بۆ زیاتر 83 هەزار منداڵی بێ دایک و باوک بڕیوەتەوە.

 

 ژمارەی دانیشتوانی پیرۆ بە 33 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت و بەهۆی کۆرۆناوە بەرزترین رێژەی مردنی تێدا تۆمارکراوە، بە جۆرێک بۆ هەر یەک ملیۆن کەسێک، 6122 حاڵەتی مردنی بەرکەوتوە.

229 جار خوێندراوەتەوە