لە ئاھەنگێکی
بووک گواستنەوەدا لە بەغدا پایتەختی عێراق، شەڕێک بەھۆی ھەڵبژاردنی گۆرانییەوە لە
نێوان خێزانەکاندا رویدا و بە جیابوونەوەی بووک و زاوا کۆتایی ھات.
بەپێی ھەواڵی میدیاکانى
عێراق، ئەو گۆرانییەی کە لە کاتی ئاھەنگێکدا لە بەغدای پایتەخت لێدراوە، ناکۆکی لە
نێوان خێزانی بوک و زاوادا دروستکردووە.
ھەڵبژاردنی گۆرانیی
"موسەیتەڕە" لەلایەن خێزانی بووکەوە بە بانگەشەی ئەوەی کە ھۆنراوەکەی
سوکایەتی بە زاوا دەکات و بە کەمی نیشانی دەدات، زاوا و خێزانەکەی توڕە کردووە.
سەڕەڕای نیگەرانییەکان
و بەردەوامی لێدانی گۆرانییەکە، شەڕ لە نێوان خێزانەکاندا دروست دەبێت و لە کۆتاییدا
جیابوونەوەی بوک و زاوای لێدەکەوێتەوە و زەماوەندەکە ھەڵدەوەشێتەوە.
بڕیاری جیابوونەوەکە
بوک و زاوا پێش کۆتاییھاتنی ئاھەنگەکە داویانە، لە میدیا ناوخۆییەکاندا بە "خێراترین
جیابوونەوە" بڵاوکراوەتەوە.
20019 جار خوێندراوەتەوە