تادێت رێژەى هەڵاوسان لە تورکیا بەرز دەبێتەوە،
لەگەڵ ئەوەشدا موچەى سەرۆکى ئەو وڵاتە لە (88) هەزار لیرەوە بۆ (100) هەزار لیرە
بەرزکرایەوە.
ماڵپەڕى دوڤارى
تورکى بڵاوى کردەوە، دواى بڕیارى حکومەت بۆ زیادکردنى کەمترین موچە و زیادکردنى
موچەى فەرمانبەر و خانەنشینان، موچەى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیاش
بەرزکرایەوە.
بەپێى زانیارییەکانى
ماڵپەڕەکە، موچەى ئەردۆغان بە رێژەى (14.4%) بەرکراوەتەوە، بەشێوەیەک لە (88)
هەزار لیرەوە بووە بە (100) هەزار لیرەـ واتا حەوت هەزار و (500) دۆلارى مانگانە.
بەرکردنەوەى
موچە لە تورکیا دواى ئەوە دێت بەهاى لیرە نزمبونەوەیەکى زۆرى بەخۆیەوە بینى و ئاستى
هەڵاوسانیش لە ساڵى رابردو لەو وڵاتە بەرزبوەوە، بۆیە حکومەت بۆ ساڵى (2022)
کەمترین موچەى بە رێژەى (50%) و موچەى فەرمانبەران بە رێژەى (30%) و خانەنشینانیش
بەرێژەى (25%)، بەرکردەوە.
4903 جار خوێندراوەتەوە