نرخى نەوت گەیشتەوە (80) دۆلار

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 05/01/2022
ئابوری

ئەمڕۆ چوارشەممە (5ی کانونی دووەمى 2022) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (80) دۆلار و (00) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (76) دۆلار و (94) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هەرچەندە لە کۆتا مانگى (2021)، نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى، بەشێوەیەک داهاتى نەوتى عێراق لە مانگى کانونى یەکەمى رابردوو (533) ملیۆن دۆلار بەراورد بە مانگێک پێشخۆى کەمیکرد،  بەڵام بەپێى پێشبینییەکان خواستى نەوت لە (2022) لەسەر نەوت زیاد دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى نرخەکەى.

228 جار خوێندراوەتەوە