داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی کانونی یه‌که‌م (852) ملیار دیناری تێپەراند

KNN : Kurdish News Network
11:56 - 04/01/2022
ئابوری
+
-

داهاتە نەوتی و نانەوتیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی یه‌که‌می ساڵی (2021) (852) ملیار دیناری تیپەراند و لەو مانگەشدا هاوشێوەی رابردوو بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت (58%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەی بوە و (42%) ماوەتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەنوەر کەریم رۆژنامەنوس و شارەزای ئابوری ئامادەیکردوە داهاتە نانەوتیەکان بەمشێوەیە بوە؛ لە مانگی کانونی یه‌که‌م، داهاتی نانەوتی (164ملیار) دینارە و یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە (20ملیار) دینار و پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینار بوە.

 

وردەکاری ڕاپۆرتە شیکاریەکە: 
داهاتی نانەوتی

داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی کانونی یه‌که‌م =(164ملیار) دینارە

یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (20ملیار) دینارە

پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینارە
داهاتی نەوت

• هەرێمی کوردستان  لە مانگی کانونی یه‌که‌می (2021)دا  بڕی (12 ملیۆن و 399هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە.

تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  کانونی یه‌که‌م (74.08) دۆلارە.

لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (62.08) دۆلار فرۆشتووە.

کەواتە: (12 ملیۆن و 399 هەزار) بەرمیل X (62.08) دۆلار = (769 ملیۆن و 729هەزارو 920) دۆلار.

واتە بە دینار دەکاتە:(769 ملیۆن و 729 هەزار  و 920)دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 116ملیار و 108 ملیۆن و 384 هەزار) دینار.

بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت (58%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (42%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

کەواتە: (769 ملیۆن و 729 هەزار  و 920) دۆلار  X (58%) = (446 ملیۆن و 443 هەزارو 354) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.

واتە بەدینار دەکاتە:(446 ملیۆن و 443 هەزارو 354) دۆلارX((1450 دینار = (647ملیار و 342ملیۆن و 862هەزار و 720) دینار خەرجی نەوتە.

- (769 ملیۆن و 729 هەزار  و 920) دۆلار  X (42%) = (323 ملیۆن و 286هەزارو 566)دۆلار داهات دەمێنێتەوە.

داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (323 ملیۆن و 286 هەزارو 566)دۆلار X (1450) دینار= (468ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280) دینار.

کۆی داهات لە مانگی کانونی یه‌که‌م 2021 (دینار)

• (468 ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (20 ملیار) هاوپەیمانان + (200 ملیار) پارەی بەغدا = (852 ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280) دینار

748 جار خوێندراوەتەوە