لە تەقینەوەیەکدا (10) گەشتیار بونە قوربانى

KNN : Kurdish News Network
03:41 - 01/01/2022
عێراق

ئەنجامى  تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە پارێزگای بەسرە باشوری عێراق، (10) کەس کوژراون و برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە، چەند کەسێک کە بەمەبەستی گەشتکردن چوبون بۆ بیابانەکانی رومێلە باکوری پارێزگای بەسرە، مێنێکی چێنراو، پێیاندا تەقیوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکە لە ئەنجامى تەقینەوەکە، پێنج کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەیش برینداربوون.

2042 جار خوێندراوەتەوە