شێرپەنجەی قۆڵۆن
یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە و زۆرکەس بەدەستیەوە دەناڵێنن و ھەندێکیش ژیانیان
دەکەوێتە مەترسییەوە.
ژنێکی ئەمەریکی
بەناوی ئان کامیرۆن دوای ئەوەی تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو خۆی بەدەستەوە نەدا و
چارەسەرێکی زۆر ئاسانی گرتەبەر.
ئان رۆژانە (2.5)
کیلۆگرام گێزەری دەکرد بە شەربەت و دەیخواردەوە، دوای هەشت ھەفتە شێرپەنجەکەی بڵاوبوونەوەی
نەما بەجەستەیدا و لیمفە گرێیەکانی بچووک بونەوە و دوای هەشت مانگ شێرپەنجەکەی بەتەواوی
چارەسەر بوو.
توێژەران لەوبارەیەوە
وتویانە کە گێزەر تایبەتمەندییەکی گرنگی دژە شێرپەنجەی ھەیە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ
ماددەی فاڵکارینۆڵ تیایدا، بەڵام لەوانەیە ئەو چارەسەرە تووشی زەردبونی پێستت بکات
و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی بێتا کارۆتین لە جەستەدا.
562 جار خوێندراوەتەوە