کارەباى سلێمانى
رایدەگەیەنێت؛ گرفتى نەهاتنەوەى کارەباى پێوەرى زیرەک چارەسەرکرا و چیتر هاوبەشانمان
لە کاتى کوژانەوەى کارەبا پێویست ناکات پەیوەندى بکەن بە کۆڵ سەنتەرەوە.
بەڕێوەبەرایەتى
گشتى کارەباى سلیمانى رایدەگەیەنێت؛ لیژنەی باڵای پێوەرى زیرەکی کارەبا هاوبەشانی
کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە سەرجەم گرفتی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەکی ئەو
هاوبەشانە چارەسەر کرا کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاتر لە (40) ئەمپێر کارەبایان لەپێوەری
زیرەک دەکوژایەوە و گرفتی نەهاتنەوەی کارەباکەیان هەبوو.
دەشڵێت: لەمەودوا
پێویست ناکات ئەو هاوبەشانەی کارەباکەیان دەکوژێتەوە، پەیوەندیی بە (کۆڵ سەنتەرەوە)
بکەن. چونکە ئۆتۆماتیکی راستەوخۆ دوای چوار خولەک و (17) سانیە، کارەبایان دێتەوە.
باسى
لەوەشکردووە، ئەگەر لەو کاتەى باسکراوە کارەباکەیان نەهاتەوە دەتوانن پەیوەندى تەلەفۆنى
بۆ شوێنى دیاریکراو بکەن و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
6319 جار خوێندراوەتەوە