سیستمە ژینگەییەکان
(ECOSYSTEMS)،
ساڵانە چەندین خزمەتگوزارى پێشەکەش بە مرۆڤاییەتی دەکەن.
لێرەدا بەشێک لە
خزمەتگوزارییەکان دەخەینەڕو:
یەکەم: (50) هەزار
تا (70) هەزار هەزار جۆری دارو درەخت بۆ دروستکردنی دەرمانسازی کۆن و نوێ بەکار دەهێنرێن.
دووەم: نزیکەی
(100) ملیۆن تۆن لە بونەوەرە ئاوییەکانی وەک ماسی و نەرمۆڵەو توێکڵدارەکان بەشدارییەکی
بنەڕەتی دەکەن لە ئاسایشی خۆرکدا.
سێیەم: ئاژەڵە کێوییەکان
زۆر بنەڕەتین لە دابینکردنی پرۆتین بۆ ئەو وڵاتانەی بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن و
ئاسایشی خۆراکیان لە مەترسیدایە.
چوارەم: مێرووەکان
زیاتر لە (70%) ی خۆراکی ئێمە بەرهەمدێنن. پێی هەر مێروویەک کە بەحاڵ دەبینرێت، بەشدارە
لە پیتاندنی ئەو هەموو میوەو دانەوێڵەیەی زەوی بەرهەمی دەهێنێت.
بەگشتی، هەمەچەشنی
(biodiversity)
رۆڵێکی بنەڕەتی لە سیستمی ژینگەییدا دەبینێت و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێکەشیان دەکات
بریتین لە خۆراکبەخشین، دەورانی ئاو، پێکهاتنی خۆڵ و پاراستنی، بەرگری لە جۆرە نامۆو
داگیرکەرەکان و لەناوبردنی پیسبوون و پەتاو نەخۆشییەکان. هەربۆیە، پاراستنی هەر
دارو بوونەوەرێک لەسەر ئەم زەوییە، واتا زامنکردنی داهاتووی نەوەکانمان.
ئامادەکردنى؛ خالید سلێمان
356 جار خوێندراوەتەوە