لەسەرەتای مانگی نیسانی ساڵی (2004) سوپای ئەمەریکا
ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کۆنترۆڵکردنی قەزای فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە خۆرئاوای
عێراقدائەنجامدا، چونکە تا ئەکاتە نەکەوتبوە ژێرکۆنتڕۆڵى هێزەکانی ئەمەریکا، ئەوەش
دوای ئەوەی چوار کارمەندی کۆمپانیایەکی ئەمەریکی لەو قەزایە کوژران و لاشەکانیان بە
پردێکدا هەڵواسرا.
پۆل بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمەریکا لە عێراق
لە دواین چاوپێکەوتنیدا لەبەرنامەی (سطر الاوسط)ی کەناڵی (mbc)، باس لە وردەکاری ئەو ئۆپەراسیۆنە و چۆنیەتی
هەڵخەڵەتاندنی سوپای ئەمەریکا لەلایەن ئەفسەرێکی پێشوی سوپای عێراقەوە دەکات.
سەبارەت بە سروشی قەزای فەلوجە، پۆل بریمەر
لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت، لەسەرەتادا پێویستە ئەوە بزانین شاری فەلوجە هیچ کاتێک لەژێر
کۆنترۆڵی حکومەتدا نەبوە، تەنانەت لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام حسێنیشدا، چەند جارێک
گوێبیستی ئەوەبووم کە فەلوجە سەنتەری ئەنجامدانی چالاکی تاوانکارییە، ئێمە پێماندەوت
(خۆرئاوای کێوی) هاوشێوەی شارە پڕ لەکێشە و ئاژاوەکانی خۆرئاوای ئەمەریکا.
حاکمی مەدەنی ئەمەریکا لە عێراق، باسی لە وردەکاری
ئەو ئۆپەراسیۆنە کردوە و بەم شێوەیە دەستی بەگێڕانەوەکردوە: "هێزێکی سەر بە فیرقەی
(82)ى سوپای ئەمەریکا کە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەو شارەیان دەدا؛ روبەرووی ئاستەنگ
بونەوە، لەکۆتایی مانگی ئازارى ساڵی (2004) ئەوکاتەی هێزی مارێنزی ئەمەریکا سەرکردایەتی
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دەکرد لە فەلوجە، چوار پسپۆڕی ئەمنی ئەمەریکی بەشێوەیەکی
دڕندانە لەو شارە کوژران و لاشەکانیان بەسەر پردێکدا هەڵوسرا، ئەوەش وەک سوکایەتی
کردن بە سوپای ئەمەریکا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کاتێک هێزەکانی مارێنزی ئەمەریکا
خواستی ئەوەیان هەبوو ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی ئەمنی ئەنجام بدەن،
بەڵام روبەروی بەرگرییەکی توند بونەوە.
بریمەر چیرۆکێکی نەبیستراوی ئەو شەڕە دەگێڕێتەوە
و باس لەوە دەکات کە چۆن ئەفسەرێکی پێشوی سوپای عێراق هێزەکانی ئەمەریکای هەڵخەڵەتاندوە،
لە رۆژی دووەم یان سێیەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا سوپای ئەمەریکا بڕیاریاندا پشت بە ئەفسەرێکی
سوپای پێشوی عێراق ببەستن بۆ ئەوەی هاوکاریان بکات، ئەوەش یەکەم هەوڵ بو بۆ گەڕاندنەوەی
یەکەیەکی سوپای پێشوی عێراق، بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمەریکا بێ ئەوەی راوێژ بە من
یان بە ئیدارەی مەدەنی ئەمەریکا لە عێراق بکەن، ئەوکارەیان ئەنجامدا، پێدوایستی و
جلوبەرگی سەربازییان بۆ ئەفسەرەکە دابین کرد، ئەویش پێی راگەیاندبوون کە یەکە سەربازییەکەی
پێشووی هاوکاری دەکەن، بەڵام هەر کە چوە ناوشاری فەلوجە لێمان هەڵگەڕایەوە و چوە ریزی
دوژمنەکانمان، دواتر من هەمیشە ئەو روداوەم وەک نمونەیەک دەهێنایەوە بۆ ئەوحاڵەتەی
ئەگەر سوپاکەی سەداممان بگەڕانایەتەوە بۆسەر کارەکانیان چی روویدەدا؟
4168 جار خوێندراوەتەوە