هەڵبژاردەی عێراق كرایە دەرەوەی پاڵەوانێتیی جامی عەرەب ئەویش دوای ئەوەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە قەتەری دۆڕاند.
لەبەردەوامی یارییەكانی جامی عەرەب و لە كۆمەڵەی یەكەمدا،هەڵبژاردەی قەتەر و عێراق لەسەر یاریگای بەیت رووبەڕوی یەكبونەوە.
تایمی یەكەم یارییەكە ئاستێكی مامناوەندی بەخۆوە بینی و دوای گۆڕینەوەی چەند هێرشێك تۆڕی گۆڵەكان بەخاوێنی مانەوە و گۆڵ نەكرا.
لەتایمی دوەمدا قەتەر باشتر دەركەوت و لە خولەكی 80 گۆڵێكی لە ڕێگەی مەعز عەلیەوە تۆماركرد.
دوای چوار خولەك لەو گۆڵە ئەكرەم حەسەن جیاوازییەكەی دووهێندە كرد و قەتەری كردە خاوەنی گۆڵی دوەم.
لەخولەكی 94 حەسەن خالید برینەكانی عێراقی قوڵتركردەوە و گۆڵی سێیەمی بۆ قەتەر تۆماركرد.
یارییەكەش بەسەركەوتنی هەڵبژاردەى قەتەر بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر كۆتایی هات، بەوەش خاڵەكانی بۆ 9 خاڵ بەرزكردەوەو وەك یەكەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی، عێراقیش بەدوو خاڵەوە كەوتە پلەی سێیەم و كرایە دەرەوەی پاڵەوانێتیەكە.
275 جار خوێندراوەتەوە