ئەمرۆ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە، پرسى
هێرشەکانى داعش بۆسەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە و داهاتەکانى هەرێمیش بەشێکە
لە بەرنامەى کارى ئەو دانیشتننە.
بەپێى بەرنامەى کارى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى
پەرلەمانى کوردستان، تەوەرێکى دانیشتنەکە تایبەتە بە خستنەڕوى بەدواداچون و
راسپاردەى لیژنەکانى کاروبارى پێشمەرگە و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم سەبارەت
بە هێرشەكانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
تەوەرێکى دیکەى ئەو
دانیشتنە تایبەت دەبێت بە خستنەڕوی بەدواداچوونی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری،
سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
283 جار خوێندراوەتەوە