نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە

KNN : Kurdish News Network
08:21 - 07/12/2021
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ سێ شەممە (7 ی کانونی یەکەمی 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (73) دۆلار و (70) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (70) دۆلار و (24) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


لەماوەى چەند رۆژى رابردودا، نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو روى لە دابەزین کرد، بەشێوەیەک لە (18) مانگى رابردودا یەکەمجارە نەوت بەو ئەندازەیە دابەزێت، بەڕاى پسپۆرانى ئابوریش بڵاوبونەوەى جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) کاریگەرى لەسەر دابەزینى نرخى نەوت هەیە. بەڵام ئەمڕۆ دواى چەند رۆژێک لە دابەزینى بەردەوام نرخى نەوت بەرەو بەرزبونەوە رۆیشت

1057 جار خوێندراوەتەوە