هاوپەیمانیی فەتح، رایدەگەیەنێت پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى عێراق وڵات بەرەو ئاڵۆزى زیاتر دەبات و
دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی دادوەری دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیی
محەمەد بەیاتی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی
فەتح، راگەیاند: پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لەلایەن دادگای فیدراڵی و
ئەنجومەنی دادوەرییەوە، ئەو دوو دەزگایە دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیی لە بەرامبەر
گەلى عێراق
ئاماژەی بەوەیش کرد: ناکرێت ئەنجامەکان بەو
شێوەیەی بڵاوکرانەوە، پەسەند بکرێن، لەکاتێکدا هەڵبژاردنەکە پڕبوە لە گزی و
ساختەکاری.
جەختیشی کردەوە، پەسەندکردنی ئەنجامەکان و
پێدانى شەرعیەت بەو هەڵبژاردنە، شەقامى عێراقى بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات
دەبێتەهۆى فراوانبونى بازنەى ناڕەزایەتیەکان و گەڕانەوە بۆخاڵى سەرەتا.
سەرکردەکەی هاوپەیمانیی فەتح، وتیشی: ئەگەر
ئەنجامەکانیش پەسەند نەکرێن، ئەوا دەبێت بیر لەهەڵبژارنێکی دیکەی پێشوەخت
بکرێتەوە.
دوێنێ، هادی عامری، سەرۆکی
هاوپەیمانێتییەکەش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی رەت
کردەوە و وتی: بەڵگەی پێویستیان بۆ سەلماندنی بونی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکە،
لەبەردەستە.
348 جار خوێندراوەتەوە