چوارچێوەى هەماهەنگى و رەوتى سەدر لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن

KNN : Kurdish News Network
03:47 - 02/12/2021
عێراق

لایەنەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگى و رەوتى سەدر لە یەکەم کۆبونەوەى نێوانیان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.

 

فادى شەممەرى سەرکردە لە رەوتى حیکمەى نیشتیمانى سەبارەت بە ئەنجامى کۆبونەوەى نێوان لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى رەوتى سەدر بەمیدیاکانى عێراقى راگەیاند، بەشداربوانى کۆبونەوەکە رێککەوتن لەسەر ئەوەى سەرۆک وەزیرانى داهاتوى عێراق لەسەر بنەماى تەوافوق دیارى بکرێت، بەڵام وەزیرەکان لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردن بەسەر لایەنەکاند دابەش بکرێت.

 

راشیگەیاند هەر لەو کۆبونەوەیەدا رێککەوتن کراوە لەسەر پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەش بۆ ئامادەکردنى پرۆژەیەکى هاوبەش کە ببێتە کارنامەى حکومەتى داهاتوى عێراق، بۆ ئەوەى پێشکەشى لایەنەکانى تر بکرێت و حکومەتى داهاتوش پابەندبکرێت بە جێبەجێ کردنى.

 

ئەو کۆبونەوەیەى  لایەنەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگى و رەوتى سەدر کە لەماڵى هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح بەرێوەچوو لەکاتێکدایە کەپێشتر لایەنەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگى ئەنجامى هەڵبژاردنیان رەتدەکردەوە، لە بەرامبەریشدا رەوتى سەدر پێکهێنانى حکومەتى لەسەر بنەماى تەوافوق رەتدەکردەوە. 

1604 جار خوێندراوەتەوە