ئەمشەو باران دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 01/12/2021
کوردستان
+
-

کەشناسى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ ئەمشە و ئاسمانى ناوچەکانى ناوەڕاست و باکورى هەرێم هەورى تەواوەتى دەبێت و نمەبارانیش دەبارێت. دەشڵێت: پێشبینى دەکیەن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت.

لە راگەیەنراویکدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێى تازەترین پێشبینیەکان ئەم شەو ئاسمانى ناوچەکانى ناوەڕاست و رۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان و کەرکوک هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ دەستپێکردنى باران بارین بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند.

پێشبینیش دەکات، رێژەى باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى ئیدارەى راپەڕین زیاتر بێت لەگەڵ بارینى کەمێک بەفر لە ناوچەشاخاویەکانى باکورى رۆژهەڵات.

باسى لەوەشکردووە، ئەگەرى باران بارینى مام ناوەند هەیە لە سەنتەرى شارەکانى هەولێر و کەرکوک و هەڵەبجە و سلێمانى.

 ئەمەى خوارەوەش بارانى (12) کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە

 پیرمام دڵۆپ دڵۆپ
 دهۆک دڵۆ دڵۆپ
 زاخۆ 5.1 ملم
 کانى ماسى 5.2 ملم
باتوفە 2.6 ملم
 سمێلان 1.0 ملم
سیدەکان 0.6 ملم
 بارزان 1.2 ملم
 دوکان 0.6 ملم
 سۆران 0.6 ملم

1567 جار خوێندراوەتەوە