دواى تێپەڕبونى
(50) رۆژ بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی
کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند و ناوی سەرجەم کاندیدە دەرچووەکانی بڵاوکردەوە.
بەپێى راگەیەنراوى فەرمى و کۆتایى کۆمیسیۆن، لە هەڵبژاردنەکەى (10)ى
ئۆکتۆبەرى لەکۆى (2021)، (22) ملیۆن و (116) هەزار و (368) دەنگدەر کە مافى
دەنگدانیان هەبووە، نۆ ملیۆن و (629) هەزار و (601) کەس دەنگى داوە. واتا بەڕێژەى
(44%).
ئاشکراشى کردووە، دەنگى راستەقینە (8) ملیۆن و (721) هەزار و (979)
دەنگ بووە، کە دەکاتە (92%)ى ئەوانەى دەنگیانداوە و (721) هەزار و (979) دەنگیى
پوچەڵیش تۆمارکراوە کە دەکاتە (8%)ى رێژەى بەژداریکردن.
ئەوەشى خستۆتەڕو، (52%)ى ئەوانەى دەنگیانداوە لە رەگەزى نێربون و
(48%)ى دەنگدەرانیش لە رەگەزى مێ بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ (50) رۆژ بەسەر هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى
نوێنەران تێدەپەڕێت کە بەیاسایەکى نوێ ئەنجامدرا و عێراقى بەسەر (83) بازنەى
هەڵبژاردندا دابەشکردبوو.
1712 جار خوێندراوەتەوە