ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، سێهەمین خولى پێشەنگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بۆ کتێب
کۆتایى پێهات و رۆژانەش نزیکەى (20) هەزار کەس سەردانى پێشەنگاکەیان کردووە و
زیاتر لە (380) هەزار ناونیشانى جۆراوجۆریش لە پێشەنگاکە نمایشکراون.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی
کۆتایی هاتنی سێھەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، رێکخەرانى
پێشەنگاکە رایانگەیاند: بەراورد بە ساڵانى رابردو، بۆ ئەمساڵ پێشەنگاکە هەم لەروى
بەشداربوانەوە و هەم لە روى رێکارە ئیدارییەکانەوە، لە ئاستێکى بەرزتردا
بووە.
ئاشکراشیان کرد،
رۆژانە (15) بۆ (20) هەزار کەس سەردانى پێشەنگاکەیان کردووە.
رێکخەرانى پێشەنگاکە ناوەڕۆکى راپرسیەکیان خستەڕو و تێیدا دەردەکەوێت کە بۆ ئەمساڵ تەنها لە رێگەى پەیجەکانى پێشەنگاکەوە ئاستى بینینى پێشەنگا لە سۆشیال
میدیا یەک ملیۆنى تێپەڕاندووە.
هاوکات، (81%) ى ئەو ناوەندو چاپ و بڵاوکراوانەى لە پێشەنگاکە بەشداریان
کردووە لە ئاستى پێشکەوتوى پێشەنگاکە رازى بون و () یان ئامادە بۆ ساڵى داهاتوو بەشدارببنەوە و گرێبەستى ساڵى
داهاتوو ئەنجام بدەن.
هەر بەپێى راپرسییەکە، بەشێوەیەکى گشتى (94%)ى میوانان رازیبون لە
بەدەمەوەچونى و شێوازى هاوکاریکردنى تیم و ستافى پێشەنگاکە و پێشکەشکردنى
خزمەتگوزارییەکان.
رۆژى (18)ى نۆڤەمبەرى (2021)، سێهەمین خولى پێشەنگاى نێودەوڵەتى سلێمانى
بۆ کتێب دەستى بە کارەکانى کرد کە تێیدا (200) ناوەندى چاپ و بڵاوکردنەوە لە
ناوخۆى کوردستان و دەرەوە بە (380) هەزار ناونیشانى جیاواز بەشداریان کرد.
بەپێى لێدوانى رێکخەرانى پێشەنگاکە، زیاتر لە هەزار کەس لە دەرەوەى عێراق و
هەزارن کەسیش لە شارە جیاوازەکانى عێراق بەشداریان کردووە.
پێشەنگاى نیودەوڵەتى کتێب ساڵانە لە (18)ى نۆڤەمبەر لە شارى سلێمانى کارەکانى
دەستپێدەکات و بۆ ماوەى نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت.
423 جار خوێندراوەتەوە