عێراق؛ یەکێک لەو سێ زیندانییە کوژرا کە هەوڵی راکردنیان دابوو

KNN : Kurdish News Network
12:27 - 27/11/2021
عێراق
+
-

لە عێراق سێ زیندانی کە بە سزای هەتاهەتایی سزادراون، لەکاتی هەوڵی راکردنیان یەکێکیان دەکوژرێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، "هێزەکانی پاراستنی بەندیخانەی تاجی توانیان هەوڵێکی راکردنی سێ زیندانی پوچەڵ بکەنەوە کە دەیانویست لە زیندان هەڵبێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی هەوڵی راکردنی سێ زیندانییەکە یەکێکیان کوژراوە و دوانەکەی دیکەش دەستگیرکراونەتەوە.

هێزەکانی پاراستنی بەندینخانەی تاجی ئەوەیان خستۆتەڕوو کە ئەو سێ زیندانییە پێشتر بە سزای هەتاهەتایی سزادرابوون.

523 جار خوێندراوەتەوە