دوای ئەوەی (27) کۆچبەر لە دەریای مانش گیانیانلەدەستدا،
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچکردن، نامەیەک کە پلانێکی پێنج
خاڵی لە خۆگرتووە بۆ سەرکۆماری فەرەنسا دەنێرێت.
لە نامەکەیدا بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانى
بەریتانیا، باسى لەوەکردووە، بۆ رێگەگرتن لە دەرچونی بەلەمی زیاتر لە کەناراوەکانی
فەڕەنساوە، پێویستە کار لەسەر دەرکردنی دەورییەی ھاوبەش، بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای
پێشکەوتووی وەکو رادار بکرێتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش
لە وشکایی و لە دەریا و چاودێریکردن لە ئاسمانەوە لەلایەن وڵاتەکانەوە، بەشداریکردنی
ھەواڵگریی لە ھەردوو بەری دەریای مانش، یەکێکى دیکە دەبیت لە پلانەکان.
هەر لە نامەکەدا بۆریس، جەختى کردۆتەوە لەسەر
کارکردنی خێرا بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی دوقۆڵی لەگەڵ فەرەنسا جگە لە رێککەوتنی گەڕانەوەی
نێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا.
ئەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک پێش ئێستا
بەلەمێکى چوپى کۆچبەران لە دەریاى نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ژێر ئاوکەوت و
بەهۆیەوە لانیکەم (27) کۆچبەر خنکان.
1489 جار خوێندراوەتەوە