تاڵیبان بەڵێنی کردنەوەی خوێندنگەی کچان دەدات

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 26/11/2021
جیهان
+
-

وتەبێژى حکومەتى تاڵیبان رایدەگەیەنێت، لە شەش مانگدا کۆتایی بە کێشە ئابورییەکانی ئەفغانستان دەهێنن و بەڵێن دەدات خوێندنگەکانی کچانیش بە فەرمی لە وڵاتەکەدا بکرێتەوە.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان، دەستپێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی ئابوریی لە ئەفغانستان راگەیاند و ئاشکرای کرد حکومەت هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک دەدات بۆ کردنەوەی خوێندنگەی کچان لە وڵاتەکە.

موجاهید ئاماژەی بەوە کردوە؛ ئەفغانستان تازە لە جەنگ رزگاری بوە و پێویستە بە پلان و هەنگاوی ئابوریی وڵاتەکە لە قەیرانەکان دەرباز بکرێت و ئەوەش لە بەرژەوەندیی هەمو هاوڵاتییانی ئەفغانستانە.

وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان جەختی لەوە کردوەتەوە حکومەتەکەی بەڵێن دەدات کە خوێندنگەکانی کچان لە ئەفغانستان بکاتەوە.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان زیاتر لە 60٪ی دانیشتوانی ئەفغانستان توانای دابینکردنی خۆراکی رۆژانەیان نییە و هاوکات نزیکەی دو ملیۆن خوێندکاری کچ بەهۆی داخستنی خوێندگەکانیانەوە ناچنەوە پۆلەکانی خوێندن.

459 جار خوێندراوەتەوە