خۆپیشاندaن لە
باکوری کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیا دژی دابەزینی بەهای لیرە بەردەوامە و شەوی
رابردو زیاتر لە 40 کەس لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران.
دو رۆژە خۆپیشاندن
لە دژی دابەزینی بەهای لیرە لە تورکیا بەردەوامە و خۆپیشاندانەکانیش باکوری
کوردستان و دو شاری ئیستانبوڵ و ئەنقەرەی لەو وڵاتە گرتەوە و شەوی رابردوش پۆلیس هێرشی
کردە سەر خۆپیشاندەرانی شاری ئیستانبوڵ و زیاتر لە 40 کەس دەستگیرکران.
خۆپیشاندەران
داوایان کرد بەرپرسانی حکومەتی تورکیا دەست لەکار بکێشنەوە بۆ ئەوە چیتر بەهای لیرە
دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە نەبینیێت بەڵام پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاو هێرشی کردە
سەر خۆپیشاندەران.
بە پێی بڕیارێکی
حکومەت تا ماوەی یەک مانگ خۆپیشاندان و گردبوەنە لە شارە گەورەکانی تورکیا قەدەغە
کراوە بەڵام دابەزینی لیرە لە بەرامبەر دۆلار ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی لێکەوتەوە.
رۆژی سێشەمە بەهای
هەر دۆلارێک لە تورکیا گەیشتە نزیکەی 13 لیرە و ئەمڕۆ پێنجشەممەش بەهای هەر دۆلارێک
بۆ 12 لیرە و 21 قروش دابەزی لە کاتێکدا هەفتەی رابردو نرخی هەر دۆلارێک نزیکەی 10
لیرە بو و بەو پێیە دراوەکە نزیکەی 9٪ی بەهاکەی لەدەست داوە.
1356 جار خوێندراوەتەوە