تەرمى هاوڵاتیەک لە شەقامى مەولەوى شارى سلێمانى دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 25/11/2021
کوردستان
+
-

لە شەقامى مەولەوى شارى سلێمانى، تەرمى هاوڵاتیەکى تەمەن  65 ساڵ دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/11/2021) لە شەقامى مەولەوى شارى سلێمانى تەرمى هاوڵاتیەک دۆزراوەتەوە و پۆلیس و تیمەکانى تەندروستى گەیشتونەتە شوێنى دۆزینەوەى تەرمەکە.

بەپێى زانیاریە سەرەتاییەکان، ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە هاوڵاتیەکى لەدایکبوى ساڵى (1956)ـە و هۆکارى گیانلەدەستدانەکەى "بەهۆى سەرماوە رەقبوەتەوە".

 

هاوکات، شەوی رابردوو تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن (58) ساڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و بە وتەی پۆلیس هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بەهۆی جەڵتەوە بووە.

بڕیار نامیق / سلێمانى

6139 جار خوێندراوەتەوە