سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند
شالاند یۆنگ کاندید دەکات بۆ سەرۆکایەتیکردنی فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجەی کۆشکی سپی و نانی
کۆلۆرتیی بەرەگەز فلیپینیش دەکاتە جێگری شالاند یۆنگ.
ئەگەر
داواکەی بایدن لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند بکرێت، یۆنگ دەبێتە یەکەم
ئافرەتی رەشپێست کە ئەو پۆستە وەربگرێت لەناو کۆشکی سپیدا، کۆلۆریتی بە رەگەز
فلیپینیش دەبێتە خاوەنی یەکێک لە پۆستە بەرزەکان لە ئیدارەکەی جۆ بایدندا.
ئەمە بۆیەکەم جارە کە دوو ئافرەتی بەرەچەڵەک
غەیرە ئەمەریکی بۆ سەرۆکایەتیکردنی فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە کۆشکی سپی هەڵدەبژێردرێن و کاری فەرمانگەکەش یارمەتیدانی سەرۆکی وڵاتەکەیە
بۆ پەرەپێدان بە بودجەی ساڵانە و چاودێریکردنی چۆنێتی خەرجکردنی بودجەکە.
بایدن لە راگەیەنراوێکی ڤیدیۆیدا کە لە کاتی بەسەربردنی پشووی سوپاسگوزاری لە دوورگەی نانتوکێت لە ماساچوسێت رایگەیاند:
" بۆ من شانازیەکی گەورەیە کە دوو
ئافرەتی ناوازە و مێژوو دروستکەر دەستنیشان بکەم بۆ سەرکردایەتیکردنی ئۆفیسی بەڕێوەبردن
و بودجە".
وتیشی، "پاڵێوراوەکان
دوو کەسن لە شارەزاترین و لێهاتووترین کەسەکان بۆ بەڕێوەبردنی فەرمانگەی بودجە"،
داواشی لە ئەنجومەنی پیران کرد کە بە خێرایی دەنگ بدەن بەو دوو کاندیدە بۆ ئەوەی
بەزوترین کات دەستبەکاربن لە پۆستەکەیاندا.
سەرۆکی فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە ئەرکی هاوکاریکردنی سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانە لە کۆبوونەوە سیاسیەکان و کۆکردنەوەی بودجەی ئیدارەکە و چاودێریکردنی کۆمەڵێک
کێشەی لۆجستی و رێکخەریە لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵیی ئەمەریکا
464 جار خوێندراوەتەوە