رێبەرى رەوتى سەدر رەتى دەکاتەوە بەشدارى لە
حکومەتى تەوافوقیدا بکات و دەڵێت بون بە ئۆپۆزسیۆن باشترە لە بەشداریکردن لەو جۆرە
حکومەتە.
لەمیانى پێشوازیکردنى لە ژمارەیەک لە
کاندیدە سەربەخۆ سەرکەوتووەکان، موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر رایگەیاند، جیاوازى دواین هەڵبژاردنى عێراق ئەوەبو کە چینێکى
سەربەخۆ دەرکەوتن لەسەر حسابى کەسانى حزبى.
لەبەشێکى دیکەى
قسەکانیدا موقتەدا سەدر رەتى کردەوە بەشدارى لە حکومەتى تەوافوقیدا بکەن و رایگەیاند، دابەشکردنى کێکى دەسەڵات کارێکى بێزراوە
وشایەنى گەلى عێراق نیە، وە بەشدارى ناکەین لە حکومەتى ئیئتلافى یاخود حکومەتى
تەوافوقى، لەو حاڵەتەدا بون بە ئۆپۆزسیۆن بژاردەیەکى باشە بەلاى ئێمەوە، ئەوەش
لەپێناوى بنیاتنانى وڵات.
جەختیشیکردەوە، کە پێکهێنانى حکومەتى زۆرینە تاکە
چارەسەرە بۆ دۆخى عێراق.
458 جار خوێندراوەتەوە