گازی فرمێسکڕێژ چییە ؟

KNN : Kurdish News Network
12:14 - 24/11/2021
تەندروستی
+
-

گازی فرمێسکڕێژ، کۆمەڵێک ماددەی کیمیایین کە کاریگەری لەسەر چاو و پێست و کۆئەندامی  هەرس و هەناسە دروستدەکات. هەرچەندە بە گاز ناسراوە، بەڵام گاز نییە پاودەرە. باوترینیان کە زۆر بەکاردێت ناوی (2-chlorobenzalmalononitrile)ە، جۆرى دیکەش هەن.

کاریگەرییەکانی گازی فرمێسکڕێژ لەسەر جەستەی مرۆڤ:
1_ بەرکەوتن لەگەڵ ئەو پاودەرە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار بەهۆی چالاکبوونی هەستەوەری ئازار لەکاتی بەرکەوتن لەگەڵ گازی فرمێسکڕێژ.
2_ زۆربەی ئەوانەی بەرکەوتنیان دەبێت لەگەڵ ئەو گازە لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر باش دەبن.
3_ بە نزیکەی لەهەر (15) کەس، کەسێک نیشانەکانی بە توندی تێدا دەردەکەوێت.

راستەوخۆ دوای بەرکەوتن بە گازەکە ئەمانە ڕودەدەن:
- ئاوکردنى چاو.
- چاوداخسنی خۆنەویستانەی چاو.
- خورانی چاو.
- سووتانەوە.
- کوێربوونی کاتیی.
- لێلبوونی بینین.
- سووتانی کیمیایی.

بەرکەوتنی توند و درێژخایەن لەگەڵ گازەکە لەوانەیە ببێتە هۆی:
- کوێربوون.
- خوێنبەربوون.
- تێکچوونی دەمار.
- ئاوی سپی.
- برینداربوونی گلێنەی چاو.

کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسە کۆئەندامی هەرس:
- خنکان.
- سووتاونەوەو خورانی لوت و گەرو.
- هەناسە تەنگی.
- کۆکە.
- ئاوکردنی دەم.
- توندبونی سنگ.
- هێڵنجدان.
- رشانەوە و سکچون.
- لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسە.
- لەپێستدا دەبێتە هۆی خوران و سوربوونەوەو پفکەو حەساسیە و سووتانی کیمیایی.

چارەسەر
 _ گازی فرمێسکڕێژ ئەنتی دۆتی نییە بۆیە چارەسەر بە چارەسەرکردنی نیشانەکان دەبێت.
_ دوورکەوتنەوە لە شوێنی سەرچاوەی گازەکە و چون بۆ شوێنێکی پاک، پاودەرەکە قورسە و دەکەوێتە سەر زەوی بۆیە باشترە ئەگەر بکرێت بچییە شوێنی بەرز.
_ چاوت بە بڕێکی زۆر لە ئاوی رۆیشتوو بشۆ.
_ لەکاتی تووندی نیشانەکان دەبێت لە نەخۆشخانە چارەسەر وەرگری.


بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
 دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی
پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو

1704 جار خوێندراوەتەوە