ئەنجومەنى وەزیران لە بارەى خۆپیشاندانەکان و دۆخى کۆچبەران کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 24/11/2021
کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پرسى خۆپیشاندانى خوێندکاران و دۆخى کۆچبەران و چەند بابەتێکى دیکە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆبونەوەى هەفتانەى خۆى ئەنجامدەدان، لە کۆبونەوەکەدا وێڕاى خستنەڕوى دو بابەت لەلایەن سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران لە بارەى پوختەی بەشداریی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە لوتکەی کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021)، و پێشهاتە سیاسییەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و پەیامی هەرێمی کوردستان.

هاوکات، بابەتى خۆپیشاندانەکانی فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان و دوا پێشهات و لێکەوتەکانی ئەو خۆپێشاندانانە و ئەرکی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم بارەیەوە، یەکێکى دیکە دەبێت لە تەوەرى کۆبونەوەکە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، دۆخى کۆچبەران و هەوڵەکانى حکومەتى هەرێم بۆ گێرانەوەیان گفتوگۆى لێدەکرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى هەرێمى کوردستان، لە لێدوانێکدا بە (کەى ئێن ئێن)ى راگەیاند: هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەى ئەوەن ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە بەرژەوەندى خوێندکاران بڕیاربدات.

454 جار خوێندراوەتەوە