بەهۆى دابەزینى بەردەوام لە بەهاى لیرە و
خراپى رەوشى ئابورى بەشێک لە هاوڵاتیانى تورکیا، خەڵکى لەشارەکانى ئیستەنبوڵ و
ئەنقەرە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
ئاژانسەکانى هەواڵ لە تورکیا بڵاویان
کردەوە، شەوى رابردو لە شارەکانى ئیستانبوڵ و ئەنقەرە، بەشێک لە هاوڵاتیان رژانە
سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و دروشمەکانى " بروخێ حکومەت"،
" بروخێ ئاکپارتى"یان دەوتەوە.
خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى تورکیا دژى رەوشى
خراپى ئابورییە، چونکە بەهاى لیرەى تورکى بەبەردەوامى دادبەزێت و رۆژ بە ڕۆژ بەهۆى
هەڵاوسانى نرخەکەى کەلوپەل و پێداویستى رۆژانەى هاوڵاتیان گران دەبێت.
دوێنێش، لیرەى تورکى بەشێوەیەکى بەرچاو
بەهاکەى لەدەستدا، بەشێوەیەک یەک دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر (13) لیرەى تورکى مامەڵەى پێوەکرا و نرخەکەشى بەردەوامە لە
دابەزین.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێش دورۆژ رەجەب تەیب
ئەردۆغان رایگەیاندبو کە لە دژى رەوشى خراپى ئابورى شەڕى رزگارى ئابورى
دەستپێدەکات.
704 جار خوێندراوەتەوە