لەکاتى تێپەڕینى سوپاى فەرەنسا بە خاکى وڵاتەکەیاندا، هاوڵاتیانى شارێکى
بۆرکینا فاسۆ گرتبونەوە و لەلایەن مێردمنداڵێکیشەوە بە دارلاستیک یەکێک لە
درۆنەکانى سوپاى فەرەنسا کەوتە خوارەوە.
ئاژانسى سپوت نیکى روسى بڵاوى کردەوە، هاوڵاتیانى شارێکى بۆرکینا فاسۆ لە
دژى تێپەڕبونى کاروانێکى سوپاى فەرەنسا بەناو شارەکەیاندا ناڕەزایەتیان دەربڕى و
رێگای هاتوچۆى سوپاکەیان داخست.
ئاماژەى بەوەش کردووە، دواى داخستنى رێگاکە کاروانەکەى سوپاى فەرەنسا دەچنە
پارکێک و بە درۆن چاودێرى خۆپیشاندانەکە دەکەن، بەڵام لەو کاتەدا بەدار لاستیک
لەلایەن منداڵێکەوە درۆنەکە دەپێکرێت و دەکەوێتە خوارەوە.
لەدواى روداوەکەش منداڵەکە وەک "نیشانەشکێکنى بچکۆلە" ناودەبرێت
و لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانى بۆرکینا فاسۆش وەک قارەمانێکى نیشتمانى باسى دەکەن
ئەوە لە کاتێکدایە ئەو کاروانەى سوپاى فەرەنسا، لە کۆتیڤوارەوە بەڕێکەوتبو
بۆ گەیشتن بە وڵاتى نەیجەر کە بەناو خاکى بۆرکینا فاسۆ تێدەپەڕى.
بۆ بینینى ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە
5688 جار خوێندراوەتەوە