روسیا هۆشداری دەداتە تورکیا

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 20/11/2021
جیهان

روسیا دەربارەی هاوکاری و رێکەوتنی سەربازی لەگەڵ ئۆکراینا، هۆشداری دەداتە تورکیا.

 

 
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەروەی روسیا لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام داوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا؛ لاڤرۆڤ هۆشداری داوەتە تورکیا دەربارەی هاوکاری و رێکەوتنی سەربازی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆکراینا و جەختیکردۆتەوە،" ئەو رێکەوتنە ئەگەری بەهێزبونی ئۆکراینا لەبواری سەربازیدا هەیە".

 

ئەوەلەکاتێکدایە، ئۆکراینا ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە تورکیا کڕیوە و بە نیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا، کارگەیەکی دروستکردنی ئەو فڕۆکانە لەناو خاکی وڵاتەکەی بکاتەوە.

 

شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی سەر بە روسیا و سوپای ئۆکراینا لە ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە زیادبووە.

1568 جار خوێندراوەتەوە