سەرۆکى ئەمەریکا دەسەڵاتەکانى رادەستى جێگرەکەى دەکات

KNN : Kurdish News Network
06:04 - 19/11/2021
جیهان

جۆبایدن سەرۆکى ئەمەریکا دەسەڵاتەکانى رادەستى جێگرەکەى دەکات، کۆشکى سپیش لەو بارەیەوە رونکردنەوە دەدات.

 

کۆشکى سپى بڵاویکردەوە، جۆبایدن سەرۆکى ئەمەریکا لە چوارچێوەى پشکنینى ساڵانەدا پشکنینى هەناوبینى کۆڵۆن (نازور) ئەنجام دەدات، بۆیە بەشێوەیەکى کاتى دەسەڵاتەکانى بۆ کامالا هاریسى جێگرى دەگوێزرێتەوە.

 

لاى خۆشیەوە جین ساکى، وتەبێژى کۆشکى سپى رایگەیاند، دواى دەرچونى ئەنجامى پشکنینەکان راپۆرتێک لەبارەى دۆخى تەندروستى جۆبایدن بڵاودەکەنەوە.

1948 جار خوێندراوەتەوە