یانەى ریاڵ مەدرید دەستبەردارى هەشت یاریزان دەبێت

KNN : Kurdish News Network
06:22 - 17/11/2021
وەرزش
+
-

لەهاوینى داهاتودا یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دەستبەردارى هەشت یاریزانى دەبێت، ئیدن هازاردى بەلجیکى مارسیلیۆى بەرازیلیش لە لیستى ئەو یاریزانانەدان.

 

ماڵپەرى دیفینسا سێنتراڵى ئیسپانى لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆتایى ئەم وەرزەدا یانەى ریاڵ مەدرید دەستبەردارى هەشت یاریزانى دەبێت کە ماڵپەرەکە بە هەڵگیرسانى شۆڕش لەریزى یانەى شاهانە وەسفى کردوە.

 

بەپێى ئەو راپۆرتە، هەر یەک لە ئیدن هازارد ،گاریس بەیڵ ،مارسیلیۆ ،ئیسکۆ ،لۆکا یۆڤیچ ، ماریانۆ، دانى سیبایۆس و خیسۆس ڤایخۆ لە هاوینى داهاتودا قەڵاى سپى جێدەهێڵن.

 

جگە لەو هەشت یاریزانە پێدەچێت لەهاوینى داهاتو مارکۆ ئەسینسۆى ئیسپانیش ریزى یانەى شاهانە جێبهێڵێت و روو لە پریمەرلیگ بکات.

 

بە رۆیشتنى ئەو یاریزانانە، یانەى ریاڵ مەدرید ساڵانە بڕى (60) ملیۆن یۆرۆ پاشکەوت دەکات، کە بریتیە لەکۆى موچەى ئەو یاریزانانە لە ساڵێکدا.

848 جار خوێندراوەتەوە