له سێهەمین رۆژ و كۆتا رۆژی یەکەمین پاڵەوانێتی
نێودەوڵەتی پێکانی پۆینت لە رۆژئاوای ئاسیا یانەی ئاسمانی ھەڵەبجە له ژێر ناونیشانی
"هەڵەبجە دەبێتە ناسنامەی فڕۆکەوانی جیهانی"، پاڵه‌وانێتیه‌كی بۆ (60) وه‌رزشوانی
ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رێكخست.
وه‌رزشوانان به فڕین له سه‌ر چیای باڵامبۆوه
بۆ بناری باڵامبۆ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆتاییان به پاڵه‌وانێتیه‌كه هێنا له
دوابه‌شی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌شێك له وه‌رزشوانان به كۆمه‌ڵ نمایشێكی جیاوازیان
ئه‌نجامدا.
یانەی ئاسمانی ھەڵەبجە لە ساڵی (2015) دامەزراوە
و خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لە ئاستی تاکە کەسیدا بۆ بەرزترین فرین و دورترین مەودا
و لە ئێستاشدا خاوەنی سێ یاریزانە لە ھەڵبژاردەی عێراق.
353 جار خوێندراوەتەوە