چارەسەرە قەڵەوی، بێ پەنا بردن بۆ وەرزش و كەمكردنەوەی خواردن

KNN : Kurdish News Network
09:51 - 12/11/2021
تەندروستی
+
-

زاناكان پێشبینی دەكەن گەشتبنە چارەسەری كۆتایی بۆ گرفتی قەڵەوی، ئەوەش بە رێگەیەكی جیاواز كە رەنگە تائێستا بیری لێنەكرابێتەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشكرایكردووە، زاناكان پێیانوایە دەتوانن لەڕێی دەستكاریکردنى زنجیرەی جۆرە جینێك كە بە "ئەسپی روبار" ناسراوە، دەتوانن چارەسەرى گێشەى قەڵەوى بکەن.

مرۆڤی ئاسایی چوار جین لە كێشكیدایە كە بە "شیردەرە هەڵئاوساوەكان" دەناسرێن و رەنگە هۆكارێكبن بۆ زیادبونی كێشی لەش و قەڵەوی.

توێژەرانی زانكۆی كامبیریج توێژینەوەیەكیان لەسەر مێشولەی میوە ئەنجامداوە، بۆیان دەركەوتووە ئەگەر گۆڕانكاری لە جینەكانیدا بكەن ئەوا دەتوانن وای لێبكەن كێشێكی كەمتری هەبێت.

مرۆڤ و مێشوڵەی میوەیەش خاڵێكی هاوبەشیان هەیە، ئەویش جینی "ئەسپی روبار" كە بەڕێژەی (75%) جینى هەردوولا لەیەك دەچن.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە راپۆرتەكەی رۆژنامەی زە سەن خراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو كەسانەی لە بەریتانیا بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن زیاتر لە (35) ملیۆن كەس، لە ئەمەریكاش رێژەکە زیاتر لە (70) ملیۆن، بەردەوامیش رێژەكە لەو وڵاتانە و وڵاتانی دیكەش لە زیادبوندایە.

مامۆستایەكی تایبەت بە زانستی دەماری كە بەشداری ئامادەكردنی توێژینەوەكەی كردووە باسی لەوەكردووە، بە گۆڕانكاری لە جینی مێشولەی میوەدا توانیمان كێشی زیادبكەین، ئەوە هیوامان دەداتێ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چارەسەر بۆ قەڵەوی بدۆزینەوە.

پێشبینی دەكرێت چارەسەرەكە بەشێوەی دەرمان بێت و هەوڵی كەمكردنەوەی ئەو جینە بدات، بەوەش رێژەی چەوری كەمدەبێتەوە کە هۆکارى سەرەکى قەڵەوییە.

پێشتریش چەندین توێژینەوە ئەوەیان سەلماندووە، كە بەشێكی ئەوانەی قەوڵەون گرفتەكەیان بۆ هۆكاری بۆماوەی كاری جینەكانی لەشەوە، بۆیە هیوایەكی زۆر هەیە لەڕێی گۆڕانكاری جینەكەوە چارەسەری قەڵەوی بدۆزرێتەوە.

3812 جار خوێندراوەتەوە