لەسەر دۆسیەى کۆچبەران ئەڵمانیا داوایەک ئاراستەى یەکێتى ئەوروپا دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:41 - 09/11/2021
عێراق
+
-

لەسەر دۆسیەى رۆیشتنى بە لێشاوى کۆچبەران لە بیلاروسیاوە بۆ وڵاتانى دیکەى ئەوروپا، ئەڵمانیا داوا لە یەکێتى ئەوروپا دەکات رێوشوێنى پێویست بگرێتەبەر.

 

هۆرست سی هۆفەر، وەزیرى ناوخۆى ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانی رایگەیاند، پێویستە هاوکارى حکومەتى پۆڵەندا بکرێت بۆ پاراستنى سنورەکانى و رێگەگرتن لە هاتنى کۆچبەران، لە راستیشدا ئەو ئەرکى کۆمسیۆنى ئەوروپایە، بۆیە داوا دەکەین ئەو کۆمسیۆنە بە ئەرکى خۆى هەستێت و رێوشوێنى پێویست بگرێتەر.

 

راشیگەیاند، وڵاتەکە پشتیوانى لە حکومەتى پۆڵەندا دەکات بۆ دروستکردنى دیوار لەسەرسنورەکانى بیلاروسیا.


ئەو بەرپرسەى باڵایەى ئەڵمانیا وتیشى:"ناکرێت رەخنە لە پۆڵەندا بگرێت لەسەر ئەو رێوشوێنانەى بۆ پاراستنى  سنورەکانى و بەرگرتن لە لێشاوى کۆچبەران گرتویەتیە بەر".

 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا وەزیرى ناوخۆى ئەڵمانیا جەختى کردوەتەوە، رێگە نادرێت چەک لەبەرامبەر کۆچبەران و بۆپاراستنى سنورەکان بەکاربهێنرێت، بەڵام بەکارهێنانى ئامرازى دیکە بۆ بەرگرتن لە هاتنیان رێگەپێدراوە.

 

ئەو هەڵوێستەى ئەڵمانیا دواى ئەوەدێت کە شەپۆلێکى بەرفراوانى کۆچبەران لە بیلاروسیاوە بەرەو پۆڵەندا بەرێکەتون و دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە وڵاتانى ئەندام لەیەکێتى ئەوروپا.

4414 جار خوێندراوەتەوە