لە پارێزگای ئیشیکاواى رۆژئاوای یابان، قرژاڵێکی
بەفر لە زیادکردنێکدا بە پێنج ملیۆن یەن فرۆشرا.
دەزگای پەخشیی ژاپۆن (NHK)
بڵاوی کردەوە کە لە بەندەری شاری کانازاوا سەنتەری پارێزگای ئیشیکاوا، یەکەم بەرهەمی
قرژاڵی وەرزەکە کۆکراوەتەوە.
لە زیادکردنێکدا قرژاڵێکی بەفری کە توێکڵی پشتی
(14.5) سم بوو و کێشی (1.5) کیلۆگرام بوو بە پێنج ملیۆن یەن فرۆشرا.
ئەو کەسەی لە زیادکردنەکەدا، قرژاڵەکەی کڕی وەک
چێشتلێنەری چێشتخانەی کۆمپانیایەک لە پارێزگاکە کار دەکات.
755 جار خوێندراوەتەوە