په‌یمانگه‌ی Worldwatchـی ئه‌مه‌ریكی رایگەیاندوە،
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاكان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ نقووم بوونی 33 شار له‌سه‌ر ئاستی
جیهان.
لە
توێژینەوەیەکی پەیمانگاکەدا هاتووە، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریا و زه‌ریاكان وا
ده‌كات به‌شێك له پایته‌خته‌كانی جیهان نقووم بن و شارى جددەى سعودیەو بەسڕەى عێراق
مەترسی ژێر ئاوکەوتنیان لەسەرەو بەرزبونەوەى ئاستى ئاو کارەساتى گەورە لەو دو وڵاتەدا
دروستدەکات.
بەپێی توێژینەوەکەى
ئەو پەیمانگەیە ئاماژە بەوەدراوە زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر
كه‌ناری ده‌ریا و زه‌ریاكان مه‌ترسی نقووم بوونیان له‌سه‌ره، وه‌ك ئه‌سكه‌نده‌ریه،
به‌سڕه، له‌نده‌ن، هیوستن، شه‌نگه‌های، بانكۆك و ماڵدیف.
له گلاسگۆی
پایته‌ختی سكۆتله‌ندا، به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی 120 وڵاتی جیهانی
لووتكه‌ی (دوا مۆڵه‌ت)ـی تایبه‌ت به ژینگه و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی
زه‌وی باس له پاراستنی له سه‌دا 85 دارستانه‌كانی وڵاته‌كانیان كرد، تاوه‌كو ژینگه‌ی
گۆی زه‌وی تاوه‌كو 2030 زیاتر تێك نه‌چێت.
5303 جار خوێندراوەتەوە