رێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاشکرایکرد، جۆرێکى دیکەى ڤاکسین بەرهەمهێرناوە
کە کاریگەرییەکى باشى هەیە و بۆ کەسانى سەروى (18) ساڵ بەکاردەهێنرێت.
ڤاکسینەکە ناوى (كۆڤاكسین)ـە و لەلایەن كۆمپانیایی بهارات بایۆتیكهوه پهرهی
پێدراوه، ئەوەش بۆ روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا بەکار دەهێنرێت، بەوەش هەشتەم جۆرى
ڤاکسینە کە تائێستا مۆڵەتى وەرگرتبێت و بەکاربهێنرێت.
ڤاکسینە نوێیەکە، کاریگەرییەکەى بەڕێژەى (78%) و تەنها بۆ کەسانى سەروى
(18) ساڵ گونجاوە کە بەکارى بهێنن.
806 جار خوێندراوەتەوە