تەندروستى هەرێم بڕیارێکى نوێى لەبارەى ڤاکسینى جۆرى فایزەر دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
05:24 - 01/11/2021
تەندروستی
+
-

وەزیرى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێى ئاماژەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى و لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە بەپێدانى ڤاکسینی جۆری فایزەر- بایۆنتیک بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر.

دەقى بڕیارەکە:

ڕێکاری نوێی پێدانی ڤاکسین بڕیار درا...

ئاماژە بە ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وە لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و زیادکردنی بەرگری کۆمەڵگا پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا ... بڕیاردرا بە:

پێدانی ڤاکسینی جۆری فایزەر-بایۆنتیک بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر، وە پێویستە پێشینە بۆ کەسانی گروپی مەترسیدار بێت لەنێو ئەو تەمەنانە.

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
1 تشرینی دووەم 2021

3670 جار خوێندراوەتەوە